په‌روه‌رده‌یه‌كی تر پشووی ته‌واوی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوزـ
په‌روه‌رده‌ی شارباژێڕ بڕیاریدا سبه‌ینێ دووشه‌ممه 17ی كانوونی دووه‌می 2022، له سه‌رجه‌م باخچه‌كانی ساوایان و خوێندنگه‌كان بكرێته پشووی فه‌رمی.
له راگه‌یه‌ندراوێكی په‌روه‌رده‌ی شارباژێردا كه ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه بڵاویكرده‌وه هاتووه: لە پاش راوێژكردن لەگەڵ قایمقامی قەزای شارباژێڕ، لەپێناو پاراستنی سەلامەتی خوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەراندا، بەهۆی ئەو شەپۆلی سەرماو بەفرەی سنووری پەروەردەكەیانی گرتوه‌تەوە، لەپێناو پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی گیانی هەموو لایەك بریاریاندا سبەینێ دوو شەممە 17ی كانوونی دووه‌می 2022، دەوامی سەرجەم قوتابخانەو باخچەكانی ساوایانی سنووری پەروەردەكەیان و دیوانی پەروەردەكەیان رابگرن.
PM:10:08:16/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 37124
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت