پەروەردەی سلێمانی پشووی سبەینێی ڕاگەیاند


وێستگەنیوز- 

په‌روه‌رده‌ى ڕۆژهه‌ڵات‌و ڕۆژئاوای سلێمانی بەهۆی سەرماو سۆڵەوە سبەینێ دووشەممەی کردە پشوو بۆ باخچەی ساوایان‌و بازنەى یەك (پۆلی 1و 2و 3)ی بنەڕەتی".

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی کانوونی دووەمی 2022، هەر دوو پەروەردەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای سلێمانی لە دوو ڕاگەیەنراوی جیاوازدا بڵاویانكردەوە، ''بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرمایەی پێشبینی كراوە، سبەی دووشەممە 17ی 1ی 2022 لە باخچەی ساوایان و بازنەكانی یەكی بنەڕەتی، كە ( پۆلەكانی یەك و دوو و سێ ) دەگرێتەوە، دەکرێت بە پشوو.

ماڵپەڕی جیهانی ئەکوایزەر تایبەت بە کەشوهەوا بڵاویکردەوە، پێشبینی دەکرێت رۆژانی 17، 18 و19ی ئەم مانگە پلەکانی گەرما لەسنوری پارێزگای سلێمانی ڕو لەنزمبوونەوەی زیاتر بکەن، بەجۆرێک نزمترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو 18 پلەی ژێر سفر دەبێت.

دوێنێش کەشناسی کشتوکاڵی سلێمانی کۆی بارانبارینی ئەمساڵ لە سەرجەم قەزاکانی پارێزگای سلێمانی بڵاوکردەوە، بەگوێرەی داتاکانیش ئەمساڵ لەچەند ناوچەیەک ئاستی بارانبارین لەکۆی ساڵی رابردو زیاتر بوە.


PM:07:26:16/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 87824 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو