باوك و كچ شه‌ڕیانه
وێستگه نیوزـ
كچه‌كه وتی ژیانێكی زۆر ساده ژیاوه و له منداڵی‌دا نه‌یتوانیوه ئه‌وه‌ی حه‌زی لێ بووه بیكڕێت، باوكیشی له فه‌یسبوكه‌وه قسه‌ی توندی پێ وت و ئامۆژگاریی كرد ئه‌وه‌نده درۆ نه‌كات.
یاسه‌مین سه‌بری، خانمه ئه‌كته‌ری میسر كه دوور له باوكی ده‌ژی، هه‌میشه دژایه‌تیی خێزانه‌كه‌ی ده‌كات و چه‌ندینجار هێرشی كردوه‌ته‌سه‌ر خانه‌واده‌كه‌ی به‌تایبه‌ت باوكی، "ژیانێكی ساده ژیام و ئه‌وه‌ی له منداڵی‌دا حه‌زم لێ بوو بۆیان نه‌ده‌كڕیم"، یاسه‌مین به‌مجۆره هێرشی كرده‌وه سه‌ر باوكی.
پاشان د.ئه‌شره‌ف سه‌بری، باوكی یاسه‌مین له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك و له هه‌ژماری خۆی وه‌ڵامی كچه‌كه‌ی دایه‌وه‌و بۆی نوسی " درۆ گه‌یشتوه‌ته ئه‌و ئاسته؟ هه‌موو كچه‌كانم له باشترین خوێندنگه‌ی ئه‌سكه‌نده‌ریه خوێندویانه".
ئه‌شره‌ف به كچه‌كه‌ی وتوه "به‌سه درۆ، ئه‌م فیلم و سیناریۆ دواكه‌وتوانه چیه ده‌یكه‌ی، خۆ خۆت ئه‌كته‌ری چاك له نواندن ده‌زانی، شوره‌ییه ئابڕوی كه‌سێك ده‌شێوێنیت كه په‌روه‌رده‌ی كردویت، واز له‌م خراپه‌كارییه بێنه".
باوكی یاسه‌مین ماوه‌ی 15 كاتژمێر ئه‌و پۆسته‌ی كرد و دواتر وه‌ڵامه‌كه‌ی بۆ كچه سه‌ره‌ڕۆكه‌ی له هه‌ژماری خۆی سڕییه‌وه.
PM:07:13:16/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 5640
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت