بۆمبێک بە شوانێکدا تەقییەوە
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ شەممە 15ی کانوونی دووەمی 2022، وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، سەروەختی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکەی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی، لە کاتی پاککردنەوەی ناوچەیەکی فراوانی گەرمەسێر، بۆمبێک بە شوانێکدا تەقییەوە.
لە دەقی ڕاگەیاندنەکەدا هاتووە، ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکەی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی، لە سنووری میحوەری دووی گەرمەسێر بووە بۆ پاککردنەوەی ناوچەیەکی بەرفراوانی زەوی لە دەستی تیرۆریستانی داعش.
ڕاگەیاندنەکە باس لەوەش دەکات، " لە هەمان سنوور بۆمبێکی چێندراو، کە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە دانرا بوو، بە شوانێکدا تەقییەوە، خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە و شوانەکە سەلامەتە".
لە ڕاگەیاندنەکەشدا ئاماژە بەوەش دراوە، هێزەکانی پێشمەرگە لە ئێستادا لەو ناوچانە جێگیر بوون و توانیویانە دەیان مۆڵگەی تیرۆرستان خاپوور بکەن؛ هەروەها چەندین پاشماوەی بۆمبی چێندراو و حەشارگەی تیرۆریستان بدۆزنەوە.
PM:05:09:15/01/2022
ئهم بابهته 2748
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت