چین دژایەتیی سەپاندنی سزاکانی ئەمریکا دەکات بۆ سەر ئێران


وێستگەنیوز_ 

لە هەواڵێکدا ئاژانسی ئەلجەزیرە ڕایگەیاند، پاش ئەوەی ڕۆژی هەینی 14ی کانوونی دووەمی 2022، وەزیرانی دەرەوەی ئێران و چین کۆبوونەوە، وەزیری دەرەوەی چین ئێران دڵنیا دەکاتەوە دژی سەپاندنی سزاکانی ئەمریکان بۆ سەر وڵاتی ئێران. 

لە درێژەی هەواڵەکەدا هاتووە، وەزیری دەرەوەی چین جەخت لەوە دەکاتەوە، ئەو جوڵە سیاسییانەی ئەمریکا، هەڕەشەیە بۆ سەر مافی مرۆڤ لەو وڵاتە و بەرپرسی یەکەمە لە درووستبوونی بارودۆخی قورسی ئەم دواییانەی ئێران. 

پاش سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ چین، تەلەڤیزیۆنی فەرمیی ئێران ڕایگەیاند، ئیبراهیم ڕەیس نامەکەی گرنگیی تایبەتی داوەتە دەست وەزیری دەرەوەی ئێران و پێی ڕاگەیاندووە بیداتە دەستی سەرۆکی چین.

پاش ڕێکەوتنە ئەتۆمییەکەی نێوان ئێران و وڵاتانی زلهێز و ئەمریکا کە لە 2015ـەدا ئەنجام درا، ساڵی 2018 لە سەردەم حکومڕانی ترەمپدا، تاکلایەنانە دۆنالد ترەمپ لە ڕێکەوتنەکە کشایەوە و سزاکانی بۆ سەر ئێران دەستی پێکردەوە. 

ئێستا و لە سەردەمی جۆ بایدندا، دووبارە دەستکراوەتەوە بە گفتوگۆکان و جارێکی تر هاتنەناوەوەی ئەمریکا بۆ ناو ڕێکەوتنە ئەتۆمییەکەی نێوان ئێران و وڵاتانی زلهێز. 


PM:02:58:15/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 1200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت