بڕیاری لێخۆشبوونی 15%ـی ئاو جێبەجێ دەکرێت
وێستگەنیوز_
بەرێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێمی كوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند، بڕیاری لێخۆشبوون بۆ ٪15ی قەرزی ئاو لە ڕۆژی یەکشەممە 16ی کانوونی دووەمی 2022، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەمڕۆ شەممە 15ی کانوونی دووەمی 2022، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، "پاش ئەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری لێخۆشبوونی ٪15 بۆ قەرزی ئاو دەرکرد، لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی ئامادەكاریمان بۆ جێبەجكردنەكەی تەواو كرد".
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، ھەر ھاوبەشێك سەردانی بەرێوەبەرایەتییەكان بكات و کۆی قەرزەكان بداتەوە، ئەوا %15ی كۆی گشتیی قەرزەكە، لێخۆشبوونی بۆ دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، "بڕیارەکە تا كۆتای مانگی شووباتی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت".
PM:01:16:15/01/2022
ئهم بابهته 3440
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت