کۆریای باکوور دوو موشەکی دیکەی تاقیکردووە


وێستگەنیوز_

سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای کۆریای باشوور بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 15ی کانوونی دووەمی 2022 ڕایگەیاند، دوێنێ کۆریای باکوور جارێکی دیکە دوو موشەکی جۆری بالیستیی تاقیکردووەتەوە. 

ئاژانسی گاردیان لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند، تاقیکردنەوەی دوو موشەکەکەی کۆریای باکوور دوێنێ هەینی 15ی کانوونی دووەمی 2022 بووە و پاش سەپاندنی سزاکانی واشنتۆن بووە بۆ سەر کۆریای باکوور. 

لە ماوەی 10 ڕۆژدا، ئەمە سێیەمین جارە کۆریای باکوور تاقیکردنەوەی موشەکی ئەنجامدەدات و ئەمریکاش سزای بەسەر کۆریای باکووردا سەپاند. 

هەڵدانی ئەم موشەکانە لەکاتێکدایە کۆریای باکوور ڕایگەیاند، وەڵامی توند و خێرایان دەبێت بۆ واشنتۆن بەهۆی ئەو سزایانەی بەسەر کۆریای باکووردا سەپاندوویەتی. 

سزاکانی واشنتۆن بەسەر 6 کەسی کۆریای باکوور، کەسێکی ڕووسی و کۆمپانیایەکی ڕووسیدا جێبەجێ دەبێت؛ کە بە گوتەی وەزارەتی دارایی ئەمریکا دەستیان لە بەدەستخستنی پێداویستیدا هەبووە بۆ بەرنامەڕێژیی موشەکی کۆریای باکوور، لەڕێگەی چین و ڕووسیاوە. 


PM:12:11:15/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 1036 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت