ڕووسیا چی بەسەر ئۆکرانیادا دەهێنێت؟


وێستگەنیوز_ 

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە هەواڵێکدا، باس لە داهاتووی وڵاتی ئۆکرانیا دەکات لە ئەگەری بەردەوامبوونی هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی ڕووسیا بۆ سەر وڵاتی ئۆکرانیا، کە بە نەمانی کارەبا، گەرمی و پارە لە وڵاتەوکەدا کۆتایی دێت. 

پاش هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی ڕۆژی هەینی 14ی کانوونی دووەمی 2022، ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند، بەردەوامبوونی هێرشی ئەلکترۆنی، توانای ئەوەی هەیە وڵاتەکە بەرەو ئاقارێکی مەترسیداردا ببات. 

ئەوەشی ڕاگەیاند، "هێرشە ئەلکترۆنییەکان، دەتوانن نەخۆشخانەکان، کۆمپانیا گەورەکان و سیستەمی دارایی ئۆکرانیا بکەنە ئامانج ". 

ڕۆژی هەینی 14ی کانوونی دووەمی 2022، هێرشی ئەلیکترۆنی کرایە سەر سایتە فەرمییەکانی حکومەتی ئۆکرانیا ونووسراوە، "بترسە و چاوەڕێی خراپترین بکە"؛ میدیا جیهانییەکانیش باس لەوە دەکەن، هێرشەکە لەلایەن ڕووسیا کراوە. 


AM:11:40:15/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 3232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت