دکتۆر مارف عومەر گوڵ بە نەخۆشی كۆچی دواییكرد

‌وێنەی، دکتۆر مارف عومەر گوڵ

وێستگەنیوز_

ئەمرۆ شەممە 15ی کانوونی دووەمی 2022، دکتۆر مارف عومەر گوڵ لەنەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە لە سلێمانی بە نەخۆشی كۆچی دواییكرد.

بەپێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز، دکتۆر مارف عومە گوڵ ماوەیەکە بەھۆی خوێنبەربوونی مێشکەوە لە ژێر چاودێری وردی پزیشکی دابووە و ماوەی چەند رۆژێك بووە باری تەندروستی ناجێگربووە.

مارف عومەر گوڵ، پسپۆڕی یاسا نێودەوڵەتییەکان و ئەکادیمیست بوو، هاوکات یەکێک بوو لە پێشمەرگە دێرینەکان کە  لەماوەی خەباتی سیاسی کوردا خزمەتی کردووە.

دکتۆر مارف عومەر گوڵ لە ساڵی 1956 لە گوندی هەشەزینی سەربە ناحیەی سەنگاو لە دایك بووە، یەكەم دامەزراندنی لە ساڵی 1983 لە فەرمانگەی ئاودێری سلێمانی بووە و دوا كاریشی راگیری كۆلێژی یاسای و رامیاری زانكۆی سلێمانی بووە، لە ساڵی 1977یش ئەندامی یەكێتی نوسەرانی كوردبووە.

هاوكات خاوەنی چەندین كتێب و لێكۆڵینەوە بووە لەسەر جینۆسایدی گەلی كورد، هەروەها سەرپەرشتی و هەڵسەنگاندنی نامەی ماجستێر و دكتۆرای چەند خوێندكارێكی زانكۆی سلێمانی و زانكۆی كۆیەی كردوە، لە ساڵی 1982 لەسەر هەڵوێستی سیاسی ماوەیەك لە زیندانی "ئەمنی عامەی بەغداد" زیندانی بووە.


AM:10:42:15/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 6556 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو