زەنگی دەستپێکردنی جەنگ لێدرا
سوپای فەرمیی ڕووسیا
وێستگەنیوز_
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە هەواڵێکدا ڕایگەیاندووە، ڕووسیا هێرشی ئەلیکترۆنی کردووەتە سەر وڵاتی ئۆکرانیا و بەشێک لە سایتە فەرمییەکانی حکومەتی هاک کردووە.
"بترسە و چاوەڕێی خراپترین بکە"، ئەمە نامەیەک بوو لەلایەن هاککەرەکانەوە، لەسەر سایتی فەرمی حکومەتی ئۆکرانیا نووسرابوو، میدیاکانی ئۆکرانیا باس لەوە دەکەن، ئەمە نیشانەی دەستپێکی جەنگە.
ڕۆژی هەینی 14ی کانوونی دووەمی 2022، هێرشی ئەلیکترۆنی کرایە سەر سایتە فەرمییەکانی حکومەتی ئۆکرانیا و میدیا جیهانییەکانیش باس لەوە دەکەن، هێرشەکە لەلایەن ڕووسیا کراوە.
لای خۆیانەوە وەزیرانی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا نیگەرانی خۆیان دەربڕی و پێیان وایە ئەم هێرشە، سەرەتایەکە بۆ دەستپێکی هێرشی سەربازیی و جوڵاندنی 100 هەزار سەربازەکەی سەر سنووری ئۆکرانیا.
AM:10:42:15/01/2022
ئهم بابهته 8324
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت