مووچەی وەزارەتێکی دیکە دابەشدەکرێ

‌دابەشکردنی مووچە

وێستگەنیوز_

سەرچاوەيەک لە وەزارەتی دارايی راگەياند، "سبەی یەکشەممە، 2022/1/16 مووچەی وەزارەتی داد و ئەنجومەنی دادوەری هەرێم، دابەش دەکرێت".

ئەمرۆ شەممە 15ی کانوونی دووەمی 2022، سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی کە ویستی ناوی ئاشکرانەکرێت، ئاماژەی بەوەکرد، "سبەی یەکشەممە مووچەی وەزارەتی داد و ئەنجومەنی دادوەری هەرێم دابەش دەکرێت".

ئه‌گه‌رچی دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو، لە رۆژی 2ی ئه‌م مانگەوە دەستیپێکردووە، به‌ڵام تا ئێستا وەزارەتی دارایی لیستێکی تەواوەتی بۆ مووچە بڵاونەکردووەتەوە، ماوەی یەک هەفتەشە چەند جارێک گۆڕانکاری لە لیستی دابەشکردنەکەیدا کراوه‌.

ئەوەش دوای ئەوەی دێت، بڕیاربوو رۆژی پێنجشەممە 6ی كانوونی دووه‌می 2022، وەزارەتەکانی پەروەردە و کاروباری کۆمەڵایەتی مووچە وەربگرن، بەڵام گۆڕانکاری لە لیستەکەدا کرا و گۆڕدرا بۆ "فەرماندەیی زێرەڤانی، لیوای نەوت و گاز، هێزی ئامادەیی سلێمانی و وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان".


AM:10:29:15/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 9920 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت