بنکەی ئاسمانی بەلەد کرایە ئامانج


وێستگەنیوز- 

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 6:12 خوکەک بە فڕۆکەی بێفرۆکەوان هێرشکراوەتە سەر بنکەی ئاسمانی بەلەد لە پارێزگای سەلاحەدین.

ئەمڕۆ شەممە 15ی کانوونی دووەمی 2022، میدیا عێراقیەکان ئەوەیان بڵاوکردۆتەوە،  بە فڕۆکەی بێفرۆکەوان هێرشکراوەتە سەر بنکەی ئاسمانی بەلەد، هێرشەکە لە کاتژمێر 6:12 خولەکی بەرەبەیاندا لەڕێگەی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدراوەو هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".

ئەوەشخراوەتەڕوو، ''لە ئەنجامی هێرشەکەدا ئاگر لە ناو بنکەی بەلەد کەوتووەتەوە و زیانە مادییەکان تائێستا نەزانراون، بەڵام ئەوەی زانراوە لە ماوەیەکی کەمدا ناوچەکە چۆلکراوە.''

بنکەی سەربازیی بەلەد بە گەورەترین بنکەی ئاسمانیی لە عێراق دادەنرێت و بەدووری 64کم دەکەوێتە باشووری بەغدای پایتەخت و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش بە رابەرایەتی ئەمریکا تیایدا جێگیرکراو.


AM:10:08:15/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 1936 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو