بەرپرسی لقی پارتی لە مەخمور: ھێزە عێراقییەکان سەرانە لە خەڵك وەردەگرن

‌کرمانج عەبدوڵڵا بەرپرسی لقی قەرەچووغی پارتی

وێستگەنیوز-

بەرپرسی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مەخموور دەڵێت، لە بازگەی مەخموور ھێزە عێراقییەکان رێگە نادەن ھیچ کەلوپەلێک لە ھەرێمی کورستانەوە بچێتە مەخموور یان بەپێچەوانەوە، تەنها بە سەرانە وەرگرتن نەبێت.

کرمانج عەبدوڵڵا بەرپرسی لقی قەرەچووغی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی حزبەكەی ڕاگەیاندووە، "ھێزە عێراقییەكان تەنھا بە سەرانە وەرگرتن نەبێت ڕێگە نادەن ھیچ کەلوپەلێک لە ھەرێمەوە بچێتە مەخموور یان بەپێچەوانەوە و ئەویش تەنھا شەوان نەبێت، ئەمەش ستەمێکی گەورەیە لە خەڵکی ناوچەكە دەکرێت."

 باسیلەوەشكردووە، "خەڵکی مەخموور خۆپیشاندانێکیان ئەنجام داوە بە ھۆی ئەوەی لە مەخموور ھێزە عێراقییەکان ستەم لە کورد و خەڵکی مەخموور دەکەن، بەڵام ھیچ  ئەنجامێكی نەبوو."

بەرپرسی لقی پارتی ئاماژەی بەوەشکرد مەبەستی ئەو ڕێگریکردنە بۆ ئەوەیە کە بە ڕۆژ ڕێگە بە خەڵک نادەن کەلوپەل ببەن و بە شەوانیش ڕێگەیان پێ دەدەن، ئەویش بۆ ئەوەی پارە و سەرانەیان لێ وەربگرن، بۆیە پێویستە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و عێراق بە جددی بێنە سەر هێڵ و ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن، چونکە ئەوەی دەکرێت، غەدرێکی گەورەیە لە خەڵک.


AM:09:00:15/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 2268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت