وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا: ڕوسیا هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی ڤیتۆی نییه
كریستین لامبێرت وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا
ویستگەنیوز-
كریستین لامبێرت وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا دەڵێت، ڕوسیا هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی ڤیتۆی نییه كاتێك ده‌ستوه‌ردان له كێشه‌كانی هاوپه‌یمانان بكات و ناتوانێت بێزارمان بكات، هه‌مو رێگا و شێوازه‌كانیش به‌كارده‌هێنین بۆئه‌وه‌ی ململانێكان كه‌مبكه‌ینه‌وه".
له‌میانه‌ی ئاماده‌بوونی له به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاتەکەی كریستین لامبێرت وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا ڕایگەیاند، ئاسایشی هاوپه‌یمانه‌كانمان ئاسایشی ئێمه‌یه، به‌تایبه‌تیش له ناوه‌ڕاست و ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا و ئەگەر ڕوسیا ھێرش بكاتە سەر ئۆكرانیا ئەوا ھێرشی كردۆتە سەر ئەڵمانیا. دەشڵێت، "ناتۆ و یه‌كێتی ئه‌وروپا پێویسته له نزیكه‌وه كۆببنه‌وه."
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی روسیا كرد، رێز له یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بگرن و هیچ هێرشێكی سه‌ربازی بۆسه‌ر ئۆكرانیای ھاوپەیمانیان ئه‌نجام نه‌ده‌ن.''
لەمیانەی وتەكانیدا وتیشی، "بڵاوبونه‌وه‌ی هێزه‌كانی ڕوسیا له‌سه‌ر سنوری ئۆكرانیا هه‌مو یاساكانی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه پێشێل كردووەو ئاسایشی ئه‌وروپا ڕوبه‌ڕوی توڕەی و بێزاری گه‌وره كردۆتەوە.
AM:07:35:15/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 2000
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت