پۆلیسی هه‌ولێر: كه‌سێك له‌ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌یدا كوژرا


وێستگه‌ نیوزـ

کەسێک لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا کە لە جۆری لاندکروزەرە، لە شەقامی 100 مەتریی هەولێر نزیک ناحیەی عەنکاوە کوژرا و پۆلیسی هەولێریش دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
 
 پۆلیسی هەولێر رایگه‌یاند له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "ئەمشەو لە ناحیەی عەنکاوە، حاڵەتێکی کوشتن ڕوویدا، دەستبەجێ هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گەیشتنە شوێنی مەبەست  و دەستیان بە لێکۆلینەوە کرد ودەرکەوت کەوا کەسێک بەناوی (ناسراو سوارە عوسمان) کوژراوە."

"هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ئێستادا لە شوێنی ڕووداوەکەن بۆ لێکۆڵینەوە، تا ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسە بگیرێتەبەر  کە تاوانەکەی ئەنجام داوە." پۆلیسی هەولێر وا دەڵێت.


PM:11:51:14/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 2528 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت