به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی راگه‌یاند كه به‌ناوی كۆمپانیای هه‌لی كاره‌وه، 8 ئۆتۆمبیلی چه‌ند هاوڵاتییه‌كیان دزی بوو، ئاسایش دەلێت: ئەمشەو ئەو باندەیان دەستگیر کردوە و روبەڕوی یاسا دەکرێنەوە.
پێشتر وێستگه نیوز زانیاریی له‌سه‌ر کۆمپانیایەک بڵاوكرده‌وه كه بەناوی هەلی کار و گرێبەستی بەکرێدانی ئۆتۆمبێل 8 ئۆتۆمبێلی لە چەند هاوڵاتییەک وەرگرتووە، زانیاریه‌كان باسیان له‌وه ده‌كرد كه شەوی رابردوو هەموو ئۆتۆمبێلەکان کە لە جۆری لاندکرۆزەر بوون، لە گەڕەکی وەزیرانی شاری هەولێر دیارنەماون و خاوەنی کۆمپانیاکەش هەڵهاتووە.
دوای بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ش، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه ئه‌مشه‌و ئه‌و بانده ده‌ستگیركراون كه به فێڵ ئۆتۆمبیله‌كانیان بردوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه "پاش روداوی فێلکردن و دزینی هەشت ئۆتۆمبێل بە ناوی هەلی کار لە دوو ڕۆژی رابردوو لە شاری هەولێر، تیمەکانی لێکۆلینەوەو بەدواداچونی بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌یان، هەڵسان بە ئەرکی خۆیان و بە هاوکاری پۆلیسی هەولێر توانیان ئەمشەو ئەو باندە دەستگیر بکەن و دەدرێنە دادگا بۆ وەرگرتنی سزای یاسایی خۆیان ."
چه‌ند شایه‌تحاڵێكیش له‌وباره‌یه‌وه رایانگه‌یاندبوو كه هەفتەی رابردوو کۆمپانیایەک لەشاری هەولێر بەناوی هەلی کارەوە داوای لە هاوڵاتیان کردووە هەر کەسێک ئۆتۆمبێلی لاندکرۆزەری سەروی 2017ی هەیە پەیوەندییان پێوەبکات تاوەکو کاریان لەگەڵ بکات و بەشێوازی کرێی مانگانە و بەڵێنی مانگی هەزار و 800 دۆلار موچەی پێداون لەبەرامبەر ئۆتۆمبێلەکان.
"فەرمانی دەستگیرکردن بۆ خاوەنی کۆمپانیاکە دەرکراوە لەلایەن دادوەرەوە، بەڵام جێبەجێ ناکرێت بەهۆی ئەوەی هێزە ئەمنییەکان پێیان وتوون کە پشووە و لەدوای رۆژی یەکشەمەوە فەرمانەکە جێبەجێ دەکەن." خاوەنی ئۆتۆمبێلەکان وایان وتبوو.
خاوەنی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان ئاماژەی بۆ بەوەکردووە، بەناوی بردنی ئۆتۆمبێلەکان بۆ بەستنی ئامێری GPS ئۆتۆمبێلەکانیان بردووە و نەیانهێناوەتەوە و ئەو ژماره ته‌له‌فۆنانه‌ش كه پێیان درابوو، داخراون.
PM:08:49:14/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 9648
جار خوێنراوه‌ته‌وه