ئەمریکا هۆشداری دەداتە روسیا


وێستگەنیوز-

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر روسیا هەر جوڵەیەک بەئاڕاستەی داگیرکردنی ئۆکرانیا بگرێتەبەر "سزاکانمان بۆ ئەو وڵاتە زۆر توند دەبن"، بۆیە داوا دەکەن سەرجەم هێزەکانی لەسنوری ئۆکرانیا بکشێنێتەوە.

کریستیان جەیمس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەلێدوانێدا رایگەیاند، "ئێمە ئامادەین بۆ گفتوگۆی خێرا و راستەوخۆ لەگەڵ روسیا، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئۆکرانیا".

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر مۆسکۆ بەئاڕاستەی هێرشی سەربازی بەرەو ئۆکرانیا جوڵە بکات، "سزاکانمان بۆ روسیا زۆر توند دەبن، بۆیە ئومێدەوارین دیپلۆماسییەت لە جێگەی جەنگ هەڵبژێرن و داواش دەکەین هێزەکانیان لەنزیک ئۆکرانیا بکشێننەوە".

جێگیرکردنی هێزەکانی ڕووسیا لەسەر سنووری ئۆکرانیا، بەبیانووی "بەئەندامکردنی" ئۆکرانیایە لە ناتۆدا و واشنتنیش هۆشداری دەداتە ڕووسیا، " کە ئەو مافی ئەوەی نییە دیاری بکات کێ دەبێتە ئەندام لە ناتۆدا". 


PM:04:42:14/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 2840 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت