پۆلیسی سلێمانی دوو بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەری دەستگیرکرد


وێستگەنیوز- 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەرن و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر بڕێك لەوماددانە.

ئەمڕۆ هەینی 14ی کانوونی دووەمی 2022، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەووە، '' لە دوو چالاکیدا دوو تۆمەتباریان دەستگیركردووە کە بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر بوون یەکەمیان بەشی پۆلیسی دوكان دەستگیریکردووە كە بڕێك ماددەی هۆشبەری پێبووەو دوای پشكنین دەركەوتووە كە بەكارهێنەرە.''

ئەوەشخراوەتەڕوو، ''لە چالاكییەكی دیکەدا و لەلایەن بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆوە تۆمەتبارێك كە لەسەر دۆسیەی تەقەكردن دەستگیركرابوو،  بەگومانی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر لەلایەن بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆوە لێكۆڵینەوەی زیاتری لەگەڵدا كراو دوای پشكنین دەركەوت كە بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەرە لە جۆری حەشیش و دەستیش گیرا بەسەر بڕێك لەو ماددەیە.''

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، ''بەبڕیاری دادوەر هەردوو تۆمەتبار ڕاگیراون و لیکۆڵینەوەی زیاتریان لەگەڵ دەکرێت.''


PM:01:42:14/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 2340 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت