سروە عەبدولواحید: پارتی و یەکێتی حەزیان دەکرد کاندیدمان نەبوایە

‌سروە عەبدولواحید ئەندامی پەرلەمانی عێراق

وێستگەنیوز- 

پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، پارتی و یەکێتی هەنگاوی کاندیدکردنی کەسێک لە لایەن هاوپەیمانی ''لەپێناو خەڵک'' پێ ناخۆشە و حەزیان دەکرد هاوپەیمانیەتیەکە کە خاوەنی 28 کورسی پەرلەمانە دەنگی بدایە بە کاندیدی لایەکیان.

ئەمڕۆ هەینی 14ی کانوونی دووەمی 2022، سروە عەبدولواحید ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووک نوسیویەتی، ''کاندیدکردنی کەسێک لە لایەن هاوپەیمانی لە پێناو خەڵک و هەروەها لە لایەن نەوەی نوێ بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، بۆ ئەوەیە کە نەوەی نوێ نیشانی هەموە عێراقی بدات کە ئەو پۆستانە بۆ دوو حیزبی پارتی و یەکێتی قۆرخ نەکراون، بەڵکو ئێستا هێزی نوێ هەیە کە خۆی بە بەدیلی ئەو دوو حیزبە دەزانێت و کار بۆ داهاتوو دەکات، ئەگەر چی ئێستا سەد لە سەدیش دڵنیا بێت کاندیدەکەی دەرناچێت، ئەوا هەر بەردەوام دەبێت لەسەر ئەم هەڵویستەی، تاوەکوە نەبێتە بەشێک لە هیچ کام لە دوو حیزبی دەسەڵاتداری هەرێم.''

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ''پارتی و یەکێتی ئەم هەنگاوەیان پێ ناخۆشە و حەزیان دەکرد هاوپەیمانی لەپێناو خەڵک کە خاوەنی 28 کورسی پەرلەمانە، دەنگی بدایە بە کاندیدی لایەکیان، هەندێک حیزبی تر و کەسایەتی و پەرلەمانتاری تری دەرەوەی ئەو دوو حیزبە پێیان ناخۆشە ئەم هەنگاوە یاخود رەنگە لێی تێ نەگەن.''

ئەوەشیخستۆتەڕوو، ''ئەو لایەنەنەی دیکە کەهەن بەشێک بوون لە پارتی یان یەکێتی یاخود بەشێک بوون لە ئەجیندای باڵێکی ناو حیزبی دەسەڵات، و هیچ کات بە تەنها روئیای خۆیان نەبووە و خاوەن بریاری سەربەخۆی خۆیان نەبوون.''

دەشڵێت، ''ئەوان لەوە تێ ناگەن کە کاندیدکردن تەنها لە پێناو ئەوەی گۆرەپانەکە بۆ پارتی و یەکێتی چۆڵ نەکەیت، زۆر جیاوازە لەوەی بە راستی پۆستی حکومەی وەربگریت و بچیتە ناو حکومەتەوە.''

باسیلەوەشکردووە، ''کاندیدکردنی کەسێک بۆ نیشاندانی سەربەخۆیی خۆت و نەبونت بە پاشکۆی لایەنی تر، هیچ کاریگەری لەسەر ئۆپۆزسیۆن بونی نەوەی نوێ و هاوپەیمانی لە پێناو خەڵکدا نییە ، کە بە دڵنیاییەوە بۆ چوار ساڵی داهاتوو ئۆپۆزسیۆنێکی چالاک دەبین.''


PM:01:03:14/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 2224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو