بە وێنە.. بەهۆی ئاوی گەرمەوە دەریاچەیەک سەوز دەبیت


وێستگەنیوز- ئامادەکردنی: سۆما محەمەد

شارەوانی هەرێمی کیل لە ئەڵمانیا ئەوەی ڕاگەیاندووە، بەهۆی تەقاندنەوەی بۆڕی ئاوەوە و دابەزینی پلەکانی گەرما و زیاد خستنەکاری هۆکارەکانی گەرمکردنەوە دەریاچەیەک لە ناوچەکە سەوز دەبێت." 

میدیاکانی ئەڵمانیا بڵاویانکردەوە، شارەوانی هەرێمی کیل لە ئەڵمانیا سەرسوڕمانی خۆیان نیشانداوە لە سەوز بوونی دەریاچەکە، بەڵام دواتر بۆیان ڕوونبۆتەوە، بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما لە ناوچەکە بووە، هەروەها بەهۆی زیاد خستنەکاری هۆکاری گەرم کەرەوە بوەتە هۆی تەقینەوەی بۆڕیەکانی ئاوی گەرمی چەند گەرەکێک لە شارەکە." 

ئاماژە بەوەشکراوە، ''زیاتر لە 500 ماڵ بێ ئاوی گەرمی و گەرمکەرەوە ماونەتەوە، لەناوچەی Dreiecksplatz an der Holtenauer) Straße) چەند بۆڕیەکی سەرەکی گواستنەوەی ئاوی گەرم تەقیوەتەوە.'


PM:12:13:14/01/2022










ئه‌م بابه‌ته 572 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو