لافاو هەزاران کەس لە بەرازیل دەربەدەر دەکات
وێستگەنیوز-
بە هەزاران کەس بەهۆی لافاوەوە لە بەڕازیل دەربەدەربوون، رۆچوونی زەوی لە هەرێمی میناس گێریاس بەردەووامبوو دوای ئەوەی شەپۆلێکی چڕی بارانبارین ناوچەکەی گرتەوە.
ماوەی دوو ڕۆژە بەهۆی رۆچوونی زەوییەوە، لەو هەرێمە نزیکەی 24 کەس گیانیانلەدەستداوە، بەرپرسانی بەرگریی شارستانیی هەرێمەکە رایانگەیاند، لە 145 شار و شارۆچکە بەهۆی لافاوەوە باری نائاسایی راگەیێنراوە.
نزیکەی 17 هەزار کەس ناچاربوون ماڵەکانیان جێبێڵن، بە گوێرەی پەیمانگەی کەشناسیی بەرازیل، لە 10 رۆژی یەکەمی ساڵی 2022ـدا، لە هەندێ ناوچەی هەرێمی میناس گێریاس زیاتر لە 400 ملیمەتر باران باریوە.
بەرپرسانی بەرازیل رایانگەیاندووە، چاودێریی 42 بەنداو دەکەن کە مەترسی ئەوەیان لێدەکرێت ئاوڕێژبن، کە سیانیان لە مەترسی بەرزدان.
AM:09:03:14/01/2022
ئهم بابهته 7924
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت