نرخی نهوت دابەزی
وێستگەنیوز-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکان، نرخی نەوت بەراورد بە رۆژی رابردوو چەند سەنتێک دابەزینی بەخۆوە بینی و نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ 82 دۆلار و 52 سەنت دابەزی.
ھاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازارەکانی بۆرسەی جیهانیدا بە 81 دۆلار و 79 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئاژانسی ههواڵی رۆیتهرز بڵاویكردهوه، ''بەهۆی دەرکەوتنی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن بەشێوەیەکی مەترسیدارتر لەوەی پێشبینی دەکرا، بەهای نەوت لە 71 دۆلار و 52 سەنتەوە لە رۆژی دووشەممە 20ی کانونی یەکەم، ئێستا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 81 دۆلار و 75 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، سەرەڕای ناجێگیری نەوت لە سەرەتای ساڵی 2022دا، بەڵام لە ساڵی 2021دا بەهای نەوت گەورەترین گەشەی ساڵانەی بەخۆیەوە بینی کە لە 2016ەوە هاشێوەی نەبووە.
AM:08:24:14/01/2022
ئهم بابهته 3376
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت