دادگایەکی تورکیا بڕیاری زیندانیکردنی هەتاهەتایی بۆ ڕۆژنامەنوسێكی کورد دەركرد

‌ڕۆژهات دۆغروو

وێستگەنیوز- 

دادگایەكی توركیا بە تۆمەتی "سەر بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی" ڕۆژنامەنووسێكی كورد دەستگیر دەكات و حوکمی زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا دەسەپێنێت.

لە مانگی 10ی ساڵی 2014، لە دیاربەکر پێکدادانی چەکداری ڕوویدا، رۆژنامەنووسێكی كورد بەناوی ڕۆژهات دۆغروو لە ناو جەرگەی ئەو ڕووداوەدا بوو، لەو كاتەدا گولـلەیەکی بەرکەوتوو و گەیەنرایە نەخۆشخانە.

لەوێ لەو کاتەدا کە چارەسەری وەردەگرت گرتە ڤیدیۆییەکی لە دەنێرێت بۆ تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان کە پەخشەکەی لە هەرێمی کوردستانە، ڕۆژهات دۆغروو لەسەر ڕووماڵکردنی ئەو ڕووداوانە خەڵاتکرا، بەڵام ئێستا و لە دوای 7 ساڵ، خراوەتە زیندانەوە و حوکمی زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنراوە.

ئەوەی جێگای سرنجە ئەم بڕیارەی دادگا بەرگریکارانی ئازادی ڕۆژنامەگەری لە توركیا تووشی شۆک کرد.

ڕۆژهات دۆغروو لە چاوپێکەوتنێکدا سەبارەت بە ڕووماڵکردنی ڕووداوەکانی ئەو ڕۆژە، باسی لە ڕۆڵی گرنگی ڕۆژنامەنووسان کرد لە تۆمارکردن و بە بەڵگەکردنی ئەو جۆرە ڕووداوانە.

دەڵێت، "بە شێوەیەکی بێ لایەنگیری و بابەتییانە ڤیدیۆی چەند ساتێکم گرت کە هەردوو گروپ لەسەر جادەکان تەقەیان لە یەکتر دەکرد. ئەو گرتە ڤیدیۆیـیانە زۆر گرنگن لەو ڕووەوەی پیشانی دەدات هەردوو لایەنی ململانێکە چەکیان پێبووە."

ڕۆژهات وەک ڕۆژنامەنووسێکی کورد ڕووداوەکانی دیاربەکر و ناوچەکەی بۆ کەناڵی گەلی کوردستان دەگواستەوە و تێیدا گرتەی ڤیدیۆیی ئەو خۆپیشاندانانەی دەگواستەوە کە بۆ کۆبانی بوو لە ساڵی 2014دا. بۆ ئەو ڕووماڵکردنانە خەڵاتی کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ساوث ئیسترنی Southeastern Journalists Association پێبەخشرا.


AM:08:13:14/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 5396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو