کەشناسی: ئەمشەو بارانی بەلێزمە دەبارێت و بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو مسۆگەرە


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمشەو لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێم بارانبارینی بەلێزمە دەبارێت کە هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت، هەروەها سبەی هەینی نمە باران و بارانى مام ناوەند بەردەوام دەبێت و پێشبینی دەکرێت 8-20 ملیمەتر باران ببارێت، بەوهۆیەش "لەهەندێک ناوچە بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو مسۆگەرە".

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، "لەهەولێر بارانبارین لە درەنگانى شەو دەست پێدەکات، باران بارینەکە بە شێوەى نمە باران بۆ بۆ بارانى بەلێزمە و هەورە تریشقە دەبێت و لە دوای نیوە شەویش تابەرەبەیان بەردەوام دەبێت، هەروەها پێشبینى دەکرێت (12-16)ملیمەتر ببارێت پاشان بارانبارین و هەورە تریشقە بۆ سبەى ڕۆژی هەینى بەردەوامی دەبێت ".

ئاماژە بەوەشکراوە، "لە شارى سلێمانىش بارانبارین کە جار جار هەورە بروسکەشى لەگەڵ دەبێت لە دوای نیوە شەو دەست پێدەکات بە شێوەى نمە باران و بارانى مام ناوەند تا بەرەبەیان بەردەوام دەبێت، پێشبینىش دەکرێت (15-20) ملم ببارێت پاشان بۆ ڕۆژی هەینى باران و هەورە بروسکە بەردوام دەبێت بە شێوە بچڕ بچڕ تا ئێوارە".

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم ئەوەشی خستوەتەڕو، "سبەی هەینی بۆ ئەو ناوچانەى بارانى بەلێزمە وهەورە تریشقەى خێراو کورت خایەنى لێ دەبارێ بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو مسۆگەرە !".

دەقی راگەیەنراوەکەی کەشناسی:

پێشبینى دەکرێ ئەم شەو ئاسمانى هەرێم هەوری تەواو بێت 

 بۆ شارى هەولێر: باران بارین لە درەنگانى شەو دەست پێدەکات باران بارینەکە بە شێوەى نمە باران بۆ بۆ بارانى بەلێزمە و هەورە تریشقە دەبێت لە دوای نیوە شەو تابەرەبەیان وە پێشبینى دەکرێ (12-16)ملم ببارێت پاشان باران بارین و هەورە تریشقە بۆ سبەى ڕۆژی هەینى بەردەوامی دەبێت 

 بۆ شارى سلێمانى: باران بارین کە جار جار هەورە بروسکەشى لە گەڵ دەبێت لە دوای نیوە شەو دەست پێدەکات بە شێوەى نمە باران و بارانى مام ناوەند تا بەرەبەیان و پێشبینى دەکرێ (15-20) ملم ببارێت پاشان بۆ ڕۆژی هەینى باران و هەورە بروسکە بەردوام دەبێت بە شێوە بچڕ بچڕ تا ئێوارە

 بۆ شارى دهۆک: باران بارین لە دوای نیوە شەو دەست پێدەکات بەشێوەى نمە باران بارانى مام ناوەند پێشبینى دەکرێ (8-10)ملم ببارێت تا بەرەبەیان پاشان باران بارین بۆ ڕۆژی هەینى تا ئێوارە بەردەوام دەبێت بە شێوەى بچڕ بچڕ

 بۆ شاری هەڵەبجە: باران بارین دەستى پێکردوە وە پێشبینىش دەکرێ لە دوای نیوە شەو بارانى بە لێزمەو هەورە بروسکەش دەست پێ بکات (14-18) ملم ببارێت تا بەرەبەیان پاشان باران بارین بۆ ڕۆژی هەینیش بەردەوام دەبێت بە شێوەى بچڕ بچڕ تا ئێوارە

 بۆ شارى کەرکوک: لە دوای نیوە شە باران بارین و هەورە تریشقە دەست پێدەکات پێشبینیش دەکرێ (10-12)ملم ببارێت پاشان بەردەوام دەبێت بۆ ڕۆژی هەینى بە شێوەى بچڕ بچڕ تا ئێوارە 

 بۆ ناوچەکان گەرمیان :باران بارین لە هەندێ ناوچە دەستى پێکردوە پێشبینیش دەکرێ لە دوای نیوە شەو دەست پێبکاتەوە بە شیوەى باران بە لێزمە و هەورە تریشقە بە تایبەت لە مەیدان و خورماتوو وە بۆ رؤژی هەینیش بەردەوام دەبێت.

 بۆ ناوچەکان ڕاپەڕین: باران بارین و هەورە بروسکە دست پێدەکات لەدوای نیوە شەو و بەردەوام دەبێت تا بەرەبەیان پاشان تا ئێوارەی هەینى بە شێوە بچڕ بچڕ 

هەندێک ناوچە وەکو بەردەڕەش ئاکرێ و دەورو بەرى ئەگەری باران و هەورە تریشقەى هەیە لە بەرەبەیاندا

 لە سەرجەم ناوچەکانى باکور و ڕۆژهەڵات باران بارینى مام ناوەند دەبارێت و بەفری لە ناوچە شاخاویەکان دەبارێت و تەم مژ دروست دەبێت مەودای بینین کەم دەبێتەوە

 تێبینى: بۆ ئەو ناوچانەى بارانى بەلێزمە وهەورە تریشقەى خێراو کورت خایەنى لێ دەبارێ بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو مسۆگەرە !
  ئەمەش بارانى 12 کاتژمێرى ڕابردووی هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم 
 سلێمانى 24.8 ملم
 چەمچمەاڵ 3.6 ملم
 ئاکرێ 2.0ملم
 بارزان 20.0 ملم
 بازیان 9.2 ملم
 دەبەندیخان 3.0 ملم
 دوکان 1.0 ملم
 حاجى ئۆمەران 8.2 ملم
 هەڵەبجە 12 ملم
 هەڵشۆ 3.2 ملم
 کەلار 1.2 ملم
 مەیدان 4.2 ملم
 سۆران 2.0 ملم
 پێنجوێن 20.6 ملم
 ماوەت 6.4 ملم
 قەڵادزێ 14.6 ملم
 سمێلان 2.0 ملم
 مێرگەسور 13.4ملم
 سیدەکان 3.4 ملم
چۆمان 6.2 ملم
 کەرکوک 3.5 ملم
 خورماتوو 2.5 ملم
 خانقین 0.5 ملم


PM:10:22:13/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 20784 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو