لەبارەی گەڕانەوەی 54 ملیۆن دیناری پارەی کارەبا بۆ ماڵێکی گەرمیان رونکردنەوە دەدرێت


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان رایگەیاند، دوای ئەوەی 54 ملیۆن دینار پارەی کارەبا بۆ ماڵێکی گەرمیان گەڕاوەتەوە و خاوەنی ماڵەکەش سکاڵای تۆمارکردوە، بەدواداچوونیان کرد و دەرکەوت ئەو پارەیە هەڵەی كۆمپیوتەر بووە و کێشەکەی چارەسەرکراوە.
  
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان ئەمڕۆ پێنجشەممە لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، "دوای ئەوەی لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندن و تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان سكاڵای هاوڵاتیەك لەقەزای كفری بڵاوكرایەوە كەبڕی (54) ملێۆن دینا رپارەی كارەبای بۆهاتوەتەوە، بەڕێوبەرایەتی گشتیمان لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی پێك هێنا لەسەر ئەو بڕە پارەی بۆ ئەوهاوڵاتیە هاتوەتەوە".

ئەوەش هاتووە، "لەئەنجامیشدا دەركەوت بەهۆی هەڵەی كۆمپیوتەرەوە ئەو بڕە پارەیە بۆ ئەو هاوڵاتیە هاتوەتەوە و هەڵەكەش پێش ئەوەی پێوەری زیرەك بۆهاوڵاتیەكە ببەسترێت كراوە، هەروەها بەڕێوبەرایەتی گشتیمان لەڕێگای نوسراوەوە داوای لەوەزارەتی كارەبا کرد بۆ ڕاست كردنەوەی خوێندنەوەی ئەو بڕە كارەبایەی ئەوهاوڵاتیە بەكاری هێناوە".

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان ئەوەشی خستوەتەڕو، بەگوێرەی یاسا ئەگەر لەكاتی هەڵە خوێندنەوەی کارەبا بڕەكەی (5000000) پێنج ملیۆن دینار زیاتر بێت، لەدەسەڵاتی وەزارەتی كارەبایە ڕەزامەندی بدەن بەڕاستكردنەوەی خوێندنەوەكە، بۆیە  ئەو فەرمانبەرەی هەڵەكەی ئەنجام داوە لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ دەكرێت.

No description available.No description available.No description available.


PM:09:38:13/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 1184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو