پۆڵەندا: ئەوروپا ئاگاداردەکەینەوە لە ڕوودانی جەنگ


وێستگەنیوز_ 

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە هەواڵێکدا ڕایگەیاندووە، "پاش کۆبوونەوە بێئەنجامەکەی نێوان ڕووسیا و ئەندامانی ناتۆ، پۆڵەندا هۆشداریی دەداتە ئەوروپا بۆ درووستبوونی جەنگ". 

لە درێژەی هەواڵەکە ڕایگەیاندووە، "وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی کانوونی دووەمی 2022، هۆشداری دەداتە ئەوروپا کە ئەمە گەورەترین ڕیسکی درووستبوونی جەنگە لە 30 ساڵی ڕابردوودا". 

قسەکانی وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا پاش ئەوە دێ، ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی کانوونی دووەمی 2022، وتەبێژی وەزیری دەرەوەی ڕووسیاو وتی، "ڕووداوی چاوەڕواننەکراو و نەزانراو بۆ سەر ئۆکرانیا و ئاسایشی ئەوروپا بەڕێوەیە". 

هەروەها پێش قسەکانی وەزیری دەرەوەی پۆڵەنداش، ڕۆژی دووشەممە 13ی کانوونی دووەمی 2022، ئەنتۆنی بلینکن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی CNN ڕایگەیاند، "لە نێوان بەرەنگاربوونەوەی ئەوروپا و ئەمریکا و گفتوگۆکردندا، ڕووسیا دەبێت یەکێکیان هەڵبژێرێت". 


PM:08:55:13/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 5328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو