دوو موشەک ئاڕاستەی ناوچەی سەوز بەغدا کران



وێستگەنیوز-

ئەمشەو لەرێگەی دوو موشەکەوە ناوچەی سەوزی بەغدا کرایە ئامانج و هەردوو موشەکەکەش لەلایەن سیستەمی دژەموشەکی جۆری سیرام خراونەتەخوارەوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لەبەغدا بە کەناڵی سۆمەریەنیوزی راگەیاندوە، ئەمشەو ناوچەی سەوزی بەغدا لەسەرچاوەیەکی نادیارەوە بە دوو موشەک کرایە ئامانج.

ئاماژەی بەوەشکردوە، موشەکەکان لەلایەن سیستەمی دژەموشەکی جۆری سیرام خراونەتەخوارەوە، بەبێ ئەوەی ئاماژە بەزیانەکانی هێرشەکە بکات.

هەرچەندە تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیاریێتی خۆی لە هێرشەکە رانەگەیاندووە، بەڵام لە چەند مانگی رابردوودا چەندین هێرشی مووشەکی کراونەتە سەر ناوچەی سەوز بە تایبەتی باڵیۆزخانەی ئەمریکا، بەرپرسانی ئەو وڵاتە گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانیان بە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە تۆمەتبار کردووە.


PM:08:14:13/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 2592 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو