سەرۆکوەزیرانی بەڕیتانیا بەژداریی ئاهەنگی"مەشرووی خۆت بێنە"ی کردووە

‌بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەڕیتانیا

وێستگەنیوز_ 

ئاژانسی هەواڵی CNN  لە هەواڵێکدا ڕایگەیاندووە، پاش ئەوەی بۆریس جۆنسن بەژداریی ئاهەنگێکی کرد لە کەرەنتینەدا بەناوی "مەشرووبی خۆت بێنە"، بەشێکی زۆر لە خەڵکی بەڕیتانیا و سیاسەتمەدارانی وڵاتەکە، داوای دەستلەکارکیشانە یاخوود دوورخستنەوەی سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە دەکەن. 

لە ڕۆژی 20ی ئایاری 2020، سەروەختی کەرەنتینی سەرانسەریی، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە بەژداری ئاهەنگێکی کردووە لە نزیک کارەکەی خۆی و ئێستا لێکۆڵینەوە لەگەڵ سەرۆکوەزیران بەردەوامە. 

هەرچەندە بۆریس جۆنسن ڕایگەیاندووە، "پێم وابوو ئاهەنگەکە کۆبوونەوەی کارەکەمە، بەڵام لێم تێکچووە"، لایەنگرانی دەڵێن ئەم بیانووە ئابڕوبەرانەیە و بەوە تۆمەتباریان کردووە کە کەسێکی یاساشکێنەرە. 

بۆریس جۆنسن سەرۆکوەزیرانی بەڕیتانیا و سەرکردەی پارتی پارێزگارانی بەڕیتانیایە؛ ئەو داوای لێبوردن لە خەڵکی وڵاتەکەی دەکات و قایل بووە بەوەی هەر سزایەک بدرێت.


PM:07:02:13/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 2300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت