سوید لە ترسی ڕوودانی جەنگ هێزی چاودێریی گۆتلاند زیاددەکات



وێستگەنیوز_ 

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند، پاش کۆبوونەوە بێئەنجامەکەی نێوان ڕووسیا و ناتۆ و لێدوانە توندەکانی وتەبێژی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، ئەمڕۆ وڵاتی سوید هێزی چاودێریی لە دورگەی گۆتلاند زیاد کرد، بۆ ئەگەری ڕوودانی هەر ڕووداوێکی لەناکاو. 

ئاڕاستەکردنی هێزی پشتیوانی بۆ گۆتلاند دوای ئەوە دێ، دورگەکە شوێنێکی ستراتیژیی گرنگە؛ بەوپێیەی دورگە سویدییەکە، تەنها  330 کیلۆمەتر لە کالینینگاردی ڕووسیاوە دوورە، کە بارەگای سەرکردایەتیی گشتی کەشتییە ڕووسییەکانی دەریای بالتیکە. 

جێی ئاماژەیە، سوید ئەندام نییە لە ناتۆدا، بەڵام بۆ پارێزگاریکردن لە ناوچە ستراتیژییەکانی خۆی، ئەو هێزانەی جێگیرکردووە لە ئەگەری ڕوودانی هەر ڕووداوێک لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕووسیا. 

جێگیرکردنی ئەو هێزانە، پاش مانۆڕە سەربازییەکانی کەشتییە ڕووسیەکان لە دەریای بالتیکدا و لێدوانەکانی وتەبێژی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دێ، کە وتبووی، "ڕووداوی چاوەڕواننەکراو بۆ سەر ئاسایشی ئەوروپا بەڕێوەیە". 



PM:05:24:13/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 3984 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو