ڕووسیا: ڕووداوی چاوەڕواننەکراو بۆ سەر ئاسایشی ئەوروپا بەڕێوەیە
وێستگەنیوز_
پاش زیاتر لە 2 ساڵ، دوێنێ چوارشەممە 12ی کانوونی دووەمی 2022، کۆبوونەوە لەنێوان ڕووسیا و ناتۆدا بەڕێوەچوو؛ پاش کۆبوونەوەکەش، ڕووسیا هۆشداری دەداتە ئەوروپا بۆ درووستبوونی هەر ڕووداوێکی لەناکاو.
ئاژانسی مۆسکۆ تامیزی ڕووسی لە هەواڵێکدا ئەوەی ڕاگەیاند، کۆبوونەوەکەی نێوان ڕووسیا و ناتۆ ئەنجامی دڵخۆشکەریان نەبووە و دژیەکی لەنێوان داخوازییەکانی هەردوولادا هەبووە.
ئاژانسەکە لەسەر زاری وتەبێژی وەزیری دەرەوەی ڕووسیاوە وتی، "ڕووداوی چاوەڕواننەکراو و نەزانراو بۆ سەر ئۆکرانیا و ئاسایشی ئەوروپا بەڕێوەیە".
ڕووسیا داوای ئەوە دەەکات کە بەهیچ شێوەیەک ناتۆ ڕێگە بە ئۆکرانیا نەدات ببێتە ئەندام لە ناتۆدا و ناتۆش داواکە ڕەت دەکاتەوە.
لای خۆیانەوە ناتۆش ڕایگەیاندووە، "ڕووسیا و هاوپەیمانانی ناتۆ هەستیان بە پێویستیی بەردەوامبوونی گفتوگۆ کردووە و هەستیان بەوەش کردووە پێویستە کاتێکی دیکە بۆ کۆبوونەوە دابنرێت".
پاش ئەم کۆبوونەوانەش، کۆبوونەوەکانی نێوان ئەمریکا، ڕێکخراوی ئاسایش و هەماهەنگیی ئەوروپا، ناتۆ و ڕووسیا بەردەوام دەبن و ڕووسیا هەر لەم هەفتەیەدا لەگەڵ ڕێکخراوی ئاسایش و هەماهەنگیی ئەوروپادا کۆدەبنەوە؛ ئەمریکاش دڵنیایە لەوەی هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی جەخت لەسەر هەمان داواکاریی واشنتۆن دەکەنەوە.
PM:04:16:13/01/2022
ئهم بابهته 1952
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت