دادگای فیدڕاڵی عێراق کارەکانی سەرۆکایەتی پەرلەمانی ڕاگرت


وێستگەنیوز-

دادگای فیدراڵیی عێراق، كاری دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی ڕاگرت و هۆكارەكەی دەگەڕێندرێتەوە بۆ ئەوەی لە كۆبوونەوەی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتیدا، پێشێلكاری یاسایی و دەستووری كراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی کانوونی دووەمی 2022، لە ڕاگەیەنداروێکدا دادگای فیدراڵیی عێراق بەبڕیارێک سەرجەم کارو دەسەڵاتەکانى دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی ڕاگرت و هۆکارى ئەو بڕیارە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، دوو سکاڵا پێشکەش بەدادگای فیدراڵی کراوە لەسەر شێوازی بەرێوەچونی پرۆسەی هەڵبژاردن‌و دیاریکردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان.

بڕیارەكە داوای ئەوە بووە کە دوو پەرلەمانتار دژی محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و حاكم زاملی و شاخەوان عەبدوڵڵا جێگرانی سەرۆك سکاڵایان بەرزکردۆتەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ''تائەوکاتەى ئەو دوو سکاڵایە یەکلایی نەبنەوە، ھەموو دەسەڵات‌و کارەکانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان ڕاگیراون.''


PM:03:56:13/01/2022




ئه‌م بابه‌ته 2472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو