ئەمریکا سزا بەسەر کۆریای باکوور دەسەپێنێت


وێستگەنیوز_ 

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند، بەڕێوبەرایەتی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی کانوونی دووەمی 2022 سزای بەسەر کۆریای باکووردا سەپاند؛ پاش ئەوەی لە کۆریای باکوور لە مانگی ئەیلوولی ساڵی ڕابردووە 6 موشەکی نوێی تاقیکردووەتەوە. 

لە درێژەی هەوالەکەدا هاتووە، سزاکانی واشنتۆن بەسەر 6 کەسی کۆریای باکوور، کەسێکی ڕووسی و کۆمپانیایەکی ڕووسیدا جێبەجێ دەبێت؛ کە بە گوتەی وەزارەتی دارایی ئەمریکا دەستیان لە بەدەستخستنی پێداویستیدا هەبووە بۆ بەرنامەڕێژیی موشەکی کۆریای باکوور، لەڕێگەی چین و ڕووسیاوە. 

هەروەها وەزارەتی دارایی ئەمریکا ئەوەشی ڕاگەیاندووە، "سزاکان لەپێناو گەشەنەکردنی تەکنەلۆژیای چەکی کۆریای باکوورە". 

وتەبێژی وەزارەتی دارایی ئەمریکا ئەوەشی ڕاگەیاند، "داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین 5 لەو هاوڵاتییانە بخرێنە لیستی ڕەشەوە". 

جێی ئاماژەیە، ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی ڕابردوو، پاش ئەوەی کۆریای باکوور ڕایگەیاند موشەکێکی جۆری "دەنگبڕ"یان تاقیکردووەتەوە، ڕۆژی دووشەممە 10ی کانوونی دووەمی 2022 هەریەک لە وڵاتانی: ژاپۆن، ئەمریکا، فەڕەنسا، ئێرلەندا، بەڕیتانیا و ئەلبانیا، داوای ڕوونکردنەوەیان لە کۆریای باکوور کرد و گوتیان پێویستە لە "کردەی ئاژاوەگێڕانە" بوەستێت. 


PM:03:25:13/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 2588 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت