سەرۆکی کازاخستان: وڵات بونیات دەنێینەوە


وێستگەنیوز_

سەرۆکی کازاخستان، ڕۆژی چوارشەممە 13ی کانوونی دووەمی 2022، سەردانی زیانلێکەوتووانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی کازاخستانی کرد و وتی، "شاری ئەڵماتی و وڵات بونیات دەنێینەوە". 

میدیاکانی ناوخۆی کازاخستان ڕایانگەیاندووە، "دۆخی کازاخستان ئارام بووەتەوە و دەسەڵاتدارانیش دەیانەوێ چاکسازیی لە وڵاتدا ئەنجام بدەن"؛ بونیاتنانەوەی حکومەتیش بەشێکە لە چاکسازییەکە، دوای ئەوەی لە 5ی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا، سەرۆکی کازاخستان بەهۆی نالەباریی دۆخی وڵاتەکەوە، هەڵوەشانەوەی حکومەتی ڕاگەیاند". 

ئارامبوونەوەی دۆخی کازاخستان و کۆنترۆڵکردنی، پاش ئەوە دێت کازاخستان داوای یارمەتییان لە هێزی ئاشتیپارێز کرد و بە نوێنەرایەتی ڕووسیا، هێزیان ڕەوانەی وڵاتەکە کرد، سەرۆکی کازاخستان خۆپیشاندانەکانی بەدەستی دەرەکی و نەیارانی وڵاتەکەی دەزانێ و داواکردنی هاریکارییشی بە بونیاتنانەوەی وڵات ناوبرد. 

خۆپیشاندانەکانی کازاخستان لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی بوو لە وڵاتەکەدا و لە سەرەتایی ساڵی نوێوە دەستی پێکرد، بەڵام پاش کوشتنی 164 هاوڵاتی و هەروەها برینداربوونی هەزاران، دوای زیاتر لە هەفتەیەک کۆنترۆڵکرا و ئارامی گەڕایەوە بۆ وڵاتەکە.



PM:02:43:13/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 1252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت