لە بارەی بەردەوامی بەشەخۆراکی مانگانە لەمساڵیشدا روونکردنەوە دەدرێت
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه‌نیوزـ هه‌ستیار ره‌ووف
به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی خۆراكی سلێمانی ده‌ڵێت، پێدانی به‌شه‌خۆراكی مانگانه له ساڵی نوێشدا به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌م مانگه‌ش برنجی ئه‌مریكی هاتووه كه جۆرێكی زۆر باشه.
شه‌وكه‌ت محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی خۆراك له سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق بڕیاریداوه بۆ ئه‌مساڵیش پێدانی به‌شه‌خۆراكی مانگانه به هاووڵاتییان به‌رده‌وام ده‌بێت و له ئێستاشدا خۆراكی مانگی یه‌ك هاتووه.
وتیشی: "جۆر و كوالێتی ماده‌كانی خۆراك زۆر باشن كه خۆی له شه‌ش ماده‌ی سه‌ره‌كیدا ده‌بینێته‌وه، ئه‌وانیش خۆیان له ئارد، برنج، شه‌كر، زه‌یت، نی‌ك و فاسۆلیایه".
باسی له‌وه‌شكرد: بۆ ئه‌م مانگه برنجی جۆری ئه‌مریكی هاتووه، كه جۆرێكی زۆر باشه و نزیكه‌ی چوار ته‌ن و نیوه و به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ده‌بینێته‌وه.
PM:02:05:13/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 14600
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت