لە بەغدا بەبۆمب هێرشکرایە سەر بارەگای پارتی
وێنەی بارەگای لقی 5ی پارتی لە بەغدا کە پێشتر لەلایەن لەلایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه سووتێنرا
وێستگەنیوز-
میدیاکانی پارتی بڵاویانکردەووە، کەمێک پێش ئێستا بۆمبێک فڕێدراوەتە نێو حەوشەی بارەگای لقی 5ی پارتی لە بەغدا، بەاڵام هیچ زیانێکی گیانی بە دواوە نەبووە.
ئەمرۆ پێنجشەممە 13ی کانوونی دووەمی 2022، سه‌رچاوه‌یه‌ك له لقی 5ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌به‌غدا به‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی ڕاگەیاندووە، "سەر لەبەیانی ئه‌مڕۆ بۆمبێک هه‌ڵدرایه ناو بارەگای لقی پێنج‌و ماڵپه‌ڕی (التأخی) پارتی لە بەغدا".
ئەوەشخراوەتەڕوو، ''بۆمبەکە هیچ زیانێکی گیانی بە دواوە نەبووە، تەنها زیانی ماددی بەر بارەگاکە کەوتووە.'
'
هاوکات دوو ساڵ پێش ئێستا باره‌گای لقی 5ی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا، له‌لایه‌ن بەشێک لەلایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه سووتێنراو وێڕای سوتاندنی باره‌گاكه، ئاڵای كوردستانیشیان سووتاند.
AM:11:29:13/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 23420
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت