له هه‌ولێر بارانی به خوڕ ده‌ستیپێكرد و ئاوێكی زۆر له‌م گه‌ڕه‌كانه كۆبووه‌ته‌وه
دیمەنی لافاوەکەی ئەمڕۆی شاری هەولێر
وێستگه‌نیوزـ
له‌ناو سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر بارانبارینی به خوڕ ده‌ستیپێكردووه و ئاوێكی زۆر له ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌ك كۆبووه‌ته‌وه.
نه‌به‌ز ره‌شاد، په‌یامنێری وێستگه‌نیوز رایگه‌یاند: له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجه‌شه‌ممه 13ی كانوونی دووه‌می 2022، بارانبارینی به خوڕ له‌ناو سه‌نته‌ر شاری هه‌ولێر ده‌ستیپێكردووه و تا ئێستا به‌رده‌وامه.
وتیشی: "به‌هۆی بارانبارینه‌كه‌وه كه تا ئێستاش به‌رده‌وامه، ئاوێكی زۆری باراناو له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاوێش، زانایان و نه‌ورۆز كۆبووه‌ته‌وه و دانیشتوانی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه مه‌ترسی لافاویان هه‌یه".
AM:08:10:13/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 9768
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت