لە بەغدا نرخی خانووبەرە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە
دیمەنێک لە شاری بەغدا
وێستگهنیوز ـ
شاری بەغدا لە چەند مانگی رابردوودا بەرزبوونەوەیەکی چاوەڕواننەکراوی تۆمارکرد لە نرخی فرۆشتن و بەکرێدانی خانوودا و بەگوێرەی بەشێک لە شارەزایان هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سپیکردنەوەی پارە و یاریکردن بە نرخەکان.
بەپێی چەند راپۆرتێک؛ خزمەتگوزارییەکانی ئاو و کارەبا و شەقامەکان و ژینگە لە ئاستێکی نزمدان، بەڵام نرخی یەک ملیار دینار بۆ خانوبەرە و یەک ملیۆن دینار بۆ خانوی کرێ وەک تێکڕایی دیاریکراوە و بەم جۆرەش بەغدا لەگەڵ دوبەی و لەندەن کێبڕکێ دەکات و هەندێک جار بەغدا لە پێشتریش بووە.
هاوکات، شارەزایانی ئابووری باسیان لەوەکردووە، بەرزبوونەوەی نرخی خانووبەرە بەهۆی سپیکردنەوەی پارە و یاریکردن بە نرخەکانەوە بووە لەلایەن هەندێک لایەنەوە پاش ئەوەی حکومەت رێگری کردووە لە گواستنەوەی پارە بۆ دەرەوی وڵات.
بەگوێرەی چاودێران، پێویستە حکومەت لە رێگەی دروستکردنی لیژنەیەکی تایبەتمەندەوە هەماهەنگی بکات لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەمەبەستی دیارکردنی نرخی کڕین و فرۆشتن و بەکرێدانی موڵک لە شارەکەدا.
AM:07:55:13/01/2022
ئهم بابهته 3492
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت