ته‌ندروستیی عێراق بۆ ئه‌وانه‌ی كه خۆیان نه‌كوتیوه: ئه‌م شه‌پۆله به‌رۆكی ئێوه ده‌گرێت
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق هۆشداری له شه‌پۆلی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌دات و ده‌ڵێت "ئه‌مه شه‌پۆلی نه‌كوتراوه‌كانه كه تائێستا ڤاكسینیان وه‌رنه‌گرتوه".
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه داوای له‌و هاوڵاتیانه كرد كه هێشتا ڤاكسینیان وه‌رنه‌گرتوه، په‌له بكه‌ن و خۆیان بكوتن، پێشی راگه‌یاندن كه ئه‌م شه‌پۆله نوێیه به‌رۆكی ئه‌وانه ده‌گرێت كه خۆیان نه‌كوتیوه.
"پسپۆڕرانی نه‌خۆشییه گواستراوه‌كان و لیژنه‌كانی راوێژكاری به وردی چاودێریی تێكچونی دۆخی كۆرۆنا و زیادبوونی ژماره‌ی توشبوان ده‌كه‌ن"، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق له به‌یاننامه‌كه‌یدا وا ده‌ڵێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ماوه‌ی دوو رۆژه ئاماری توشبوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌زیادبوندایه و به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌كه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ هاتنی گۆڕدراوی ئۆمیكرۆن بۆ عێراق و سه‌ره‌تا له پارێزگای دهۆك چه‌ند حاڵه‌تێكی توشبون به‌و گۆڕدراوه تۆمار كران.
PM:09:02:12/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 3088
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت