ئێران؛ ڤایرۆسی كۆرۆنا لەهەڵکشاندایە


وێستگەنیوز-

وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە دوو هەزار 80 تووشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا، ئەمەش بە ژمارەیەكی زیاتری تووشبوونی ڕۆژانە لە وڵاتەكەدا دادەنرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی کانوونی دووەمی 2022، وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ڕاپۆرتی ڕۆژانەی خۆیدا بڵاویکردەووە، ''لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا دوو هەزار و 89 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 32 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لە دەستداوە.''

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، ''بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 131 هەزار و 972 كەس لە ئێران گیانیان لەدەستداوە.''

ئەوەشخراوەتەڕوو، ''بەپێی ڕاپۆرتەكەی پەیوەندییە گشتییەكانی وەزارەتی تەندروستی ئێران "لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ چوار شەممە، 6 ملیۆن و 212 هەزار و 387 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و 6 ملیۆن و 56 هەزار و 633 كەسیش نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە.''


PM:08:54:12/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 1952 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت