لەم پارێزگایە دەوامى فەرمانبەران بۆ نیوە کەمکرایەوە


وێستگەنیوز- 

بەهۆى بڵاوبونەوەى گۆڕاوى ئۆمیکرۆن و زیادبونى حاڵەتەکانى توشبون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا، بڕیاردراوە دەوامى فەرمانبەران لە پارێزگاى بەغدا بۆ نیوە کەمبکرێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 12کانوونی دووەمی 2022، پارێزگای بەغدا لەرێگەی گشتاندنێکەوە کە بەڕیوەبەری نوسینگەی پارێزگاری بەغدا ئاراستەی سەرجەم فەرمانگەی پارێزگاکانی کردووە، بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرنا و خۆپاراستن لێی کە لەسەر داوای لیژنەی باڵای تەندروستی دەوامی فەرمی فەرمانگەکان بۆ 50٪ کەم کراوەتەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ''هۆکارى کەمکردنەوەى دەوامى فەرمانبەران بۆ زۆربونى ژمارەى توشبون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا گەڕێندراوەتەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەکراوە، ''گۆڕاوى ئۆمیکرۆن بڵاوبوەتەوە و ئەوانیش رێکارەکانى پەیوەست بە خۆپارێزى و رێنماییەکانى لیژنەى باڵاى تەندروستى جێبەجێ دەکەن.''


PM:03:00:12/01/2022




ئه‌م بابه‌ته 8880 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت