ئەمڕۆ ئەندامانی ناتۆ و ڕووسیا کۆدەبنەوە


وێستگەنیوز_

ئاژانسی هەواڵی سپەتنیکی ڕووسیی لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی کانوونی دووەمی 2022، ڕووسیا و ئەندامانی ناتۆ لە برۆکسل کۆدەبنەوە". 

پاش ئەوەی ڕۆژی دووشەممە 10ی کانوونی دووەمی 2022، ڕووسیا و ئەمریکا لە جنێف کۆبوونەوەیان لەبارەی ڕەوشی ئۆکرانیا و سەربازانی سەر سنووری ئۆکرانیا کرد، ئەمڕۆ لە برۆکسیل، سەبارەت بە هەمان پرس ڕووسیا لەگەڵ ناتۆدا کۆدەبێتەوە. 

ئاژانسی سپەتنیک لەسەر زاری بەرپرسانی ڕووسیا دووپاتیکردەوە، ڕووسیا سوورە لەسەر ئەوەی کە پێویستە ناتۆ ڕێگە بە ئەندامبوونی ئۆکرانیا نەدات؛ ناتۆش داوای گفتوگۆی جیدی و گەرەنتی ئاساییشی گشتیی دەکات لە ڕووسیا

پاش ئەوەی ئەمڕۆ شاندە ڕووسییەکە دووەم کۆبوونەوەی خۆی دەکات سەبارەت بە پرسی ئۆکرانیا، وا بڕیارە سبەینێش شاندە ڕووسییەکە لەگەڵ ڕێکخراوی ئاسایش و هەماهەنگیی ئەوروپادا کۆببێتەوە. 

جێی ئاماژەیە جێگیرکردنی هێزەکانی ڕووسیا لەسەر سنووری ئۆکرانیا، بەبیانووی "بەئەندامکردنی" ئۆکرانیایە لە ناتۆدا و واشنتۆنیش هۆشداری دەداتە ڕووسیا، " کە ئەو مافی ئەوەی نییە دیاری بکات کێ دەبێتە ئەندام لە ناتۆدا". 



AM:11:49:12/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 1808 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت