کۆرۆنا تورکیا دەهەژێنێت


وێستگەنیوز_ 

لە هەواڵێکدا ئاژانسی دەیلی نیوز ڕایگەیاند، دوێنێ سێشەممە 11ی کانوونی دووەمی 2022، تەنها لە ماوەی 24 کاتژمێردا 74 هەزار و 266 هاوڵاتی تووشی ڤایرۆسی نوێی ئۆمیکرۆن بوون و زیاد لە 100 هاوڵاتیش گیانیان لەدەستداوە. 

لە درێژەی هەواڵەکە هاتووە، 39 هەزار و 266 هاوڵاتیش لە نەخۆشخانەکانی تورکیادا خەوێندراون و 137 هاوڵاتیش گیانیان لەدەستداوە. 

هەواڵەکە ئەوەشی ڕاگەیاند، "زیاد لە 57 ملیۆن هاوڵاتی ژەمی یەکەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە؛ لەکاتێکدا 51 ملیۆن هاوڵاتیش، هەرسێ ژەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە". 

ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنای ئۆمیکرۆن، لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوودا، لە باشووری ئەفریقادا دۆزرایەوە و بەشێوەیەکی خێرا لە جیهاندا بڵاوبووەتەوە؛ ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیش ڕایگەیاند، ئەم ڤایرۆسە نوێیە چەندین جار بە قۆناغی پەرەسەندن (mutation)دا ڕۆیشتووە.


AM:10:50:12/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 3136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو