فەڕەنسا؛ ڕیکۆردی نوێی کۆرۆنای تۆمار کرد

‌وێنە؛ هاوڵاتییانی فەڕەنسا

وێستگەنیوز_ 

پاش ئەوەی لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو ڕێژەی تەشەنەسەندنی کۆرۆنای نوێی ئۆمیکرۆن زیادی کرد، دوێنێ سێشەممە، فەڕەنسا ڕیکۆردێکی نوێی ڕۆژانەیی تۆمارکرد. 

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند، دوێنێ سێشەممە 11ی کانوونی دووەمی 2022، زیاد لە 370 هەزار هاوڵاتی فەڕەنسی تووشی ڤایرۆسی نوێی ئۆمیکرۆن بوون. 

ئاژانسەکە ئەوەشی ڕاگەیاند، ئەم ڕێژەیە بەرزترین ئاستی تووشبوونە بە کۆرۆنا لە ڕۆژێکدا لە وڵاتی فەڕەنسادا. 

ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنای ئۆمیکرۆن، لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوودا، لە باشووری ئەفریقادا دۆزرایەوە و بەشێوەیەکی خێرا لە جیهاندا بڵاوبووەتەوە؛ ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیش ڕایگەیاند، ئەم ڤایرۆسە نوێیە چەندین جار بە قۆناغی پەرەسەندن (mutation)دا ڕۆیشتووە.


AM:10:10:12/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 592 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت