ئەمریکا ڕیکۆردێک لە نێو نەخۆشخانەکانیدا تۆمار دەکات
وێستگەنیوز_
خزمەتگوزاری تەندروستیی و مرۆڤی ئەمریکا ڕایگەیاند، خەواندن لە نەخۆشخانەکانی ئەمریکادا بەهۆی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆناوە، گەیشتە بەرزترین ئاست.
بەپێی ڕاگەیاندنەکەی تەندرووستیی ئەو وڵاتە، ڕۆژی سێشەممە 11ی کانوونی دووەمی 2022، 145 ھەزار و 900 کەس بەھۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کراون کە ئەمە بەرزترین ئاستە تۆمار کرابێت.
تۆمارکردنی ئەم ڕیکۆردە نوێیەی نەخۆشخانەکان، پاش ئەوە دێ لە ڕۆژی سێشەممەدا،تەنها لە ئەمریکا 1 ملیۆن و 350 هەزار هاولاتی، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنای ئۆمیکرۆن، لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوودا، لە باشووری ئەفریقادا دۆزرایەوە و ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیش ڕایگەیاند، ئەم ڤایرۆسە نوێیە چەندین جار بە قۆناغی پەرەسەندن (mutation)دا ڕۆیشتووە.
AM:07:31:12/01/2022
ئهم بابهته 3828
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت