په‌رله‌مانی عێراق ژماره‌ی خوێندكارێك داده‌نێت و كاندیدانی سه‌رۆك كۆمار په‌یوه‌ندیی پێوه ده‌كه‌ن
وێنە..گێتی
وێستگه نیوزـ
په‌رله‌مانی نوێی عێراق به هه‌ڵه ژماره‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه كه ژماره‌ی خوێندكارێكه و داوایكردوه ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق خۆیان كاندید بكه‌ن، په‌یوه‌ندی به‌و ژماره‌یه‌وه بكه‌ن.
كه‌ناڵی (رأی الناس) له تۆڕی تێلێگرام بڵاویكرده‌و ه‌كه خوێندكاره‌كه ناوی "جه‌عفه‌ر سادق"ه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه په‌رله‌مانی عێراق ژماره ته‌له‌فۆنی ئه‌م خوێندكاره‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه و داوای له‌و كه‌سانه كردوه كه خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار كاندید ده‌كه‌ن، ته‌له‌فۆن بۆ ئه‌و ژماره‌یه بكه‌ن.
كه‌ناڵه‌كه ده‌ڵێت كه خوێندكاره‌كه زۆر بێزار بووه و له‌وكاته‌وه‌ی كه ژماره‌كه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، 350 ته‌له‌فۆنی بۆ هاتوه‌و ئه‌ویش به‌نیازه سكاڵا له‌سه‌ر په‌رله‌مان تۆمار بكات.
جه‌عفه‌ر وتویه‌تی:"ئه‌و ژماره‌یه‌ی په‌رله‌مان بڵاویكردوه‌ته‌وه هی منه، من خوێندكارم و ئه‌و هه‌موو ته‌له‌فۆنه‌ی بۆم دێت بێزاری كردوم و ده‌بێت شكات له په‌رله‌مان بكه‌م".
PM:11:53:11/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 4396
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت