سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری به تۆمه‌تی سیخوڕی ده‌ستگیركرا
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی سه‌ربازیی دانیمارك ماوه‌ی نزیكه‌ی مانگێكه به‌تۆمه‌تی سیخوڕیكردن ده‌ستگیر كراوه.
لارس فیندسن، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی سه‌ربازیی دانیماركه و میدیاكانی ئه‌و وڵاته بڵاویانكردوه‌ته‌وه كه ناوبراو دزه‌ی به چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی كردوه، دوای ئاشكرابوونی كاره‌كه‌شی زیندانی كراوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رپرسه هه‌واڵگرییه‌دا، 4 فه‌رمانبه‌ری سه‌ربه ده‌زگای هه‌واڵگریش ده‌ستگیركراون و سه‌رجه‌میان ماوه‌ی مانگێكه ده‌ستبه‌سه‌رن و ئه‌مڕۆ دادگا بڕیاری داوه كه بۆ میدیاكان میدیاكان ئاشكرا بكرێت یه‌كێك له‌و ده‌ستگیركراوانه سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی سه‌ربازییه.
میدیاكانی دانیمارك ئاشكرایان نه‌كردوه جۆری به‌ڵگه‌نامه دزه‌پێكراوه‌كان چییه و بۆ چ لایه‌ن و وڵاتێك ئه‌و سیخوڕییه كراوه.
PM:11:42:11/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 9984
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت