تەندرووستیی جیهانی: نیوەی ئەوروپا تووشی کۆرۆنا دەبێت


وێستگەنیوز_ 
ڕێکخراوی تەندرووستیی جیهانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، "بەمزووانە و لە ماوەی 6 بۆ 8 هەفتەدا، نیوەی دانیشتووانی ئەوروپا تووشی ڤایرۆسی نوێی ئۆمیکرۆن دەبن". 

ڕێکخراوە جیهانییەکە ئەوەشی ڕاگەیاند، "داتاکانی چەند هەفتەی پێشوو پێمان دەڵێن ڤایرۆسی نوێی ئۆمیکرۆن، بەشێوەیەکی خێرا لە ماوەیەکی نزیکدا، بەرەو تەشەنەسەندنێکی ئێجگار زۆر دەچێت". 

ئەوەشی ڕاگەیاند، ڤایرۆسی نوێی ئۆمیکرۆن لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپادا زیاتر بڵاودەبێتەوە و پاشانیش سەرانسەریی ئەوروپا دەگرێتەوە. 

ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنای ئۆمیکرۆن، لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوودا، لە باشووری ئەفریقادا دۆزرایەوە و ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیش ڕایگەیاند، ئەم ڤایرۆسە نوێیە چەندین جار بە قۆناغی پەرەسەندن (mutation)دا ڕۆیشتووە.




PM:09:38:11/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 3452 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو