"له‌سه‌ر رێچكه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نیشتمانی ده‌ڕۆین و هێشتا ده‌رگاشمان كراوه‌یه بۆ هه‌ندێك له‌و لایه‌نانه‌ی به‌باشیان ده‌زانین"، له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، موقته‌دا سه‌در وای نوسیوه.
سه‌در ده‌شڵێت "له‌لایه‌كی دیكه‌وه، رێگه به‌هیچ كه‌س، جا هه‌ركه‌سێك بێت، ناده‌ین هه‌ره‌شه له هاوپه‌یمانه‌كانمان یان له ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی بكات..چونكه حكومه‌تی داهاتوو، حكومه‌تی یاسا ده‌بێت، له‌وێدا بواری سه‌رپێچی نییه جا هه‌ر كه‌س بێت".
"گه‌ڕانه‌وه بۆ شه‌ڕی تایه‌فی و توندوتیژی نییه و یاسا فه‌رمانڕه‌وا ده‌بێت"، له كۆتایی تویته‌كه‌یدا موقته‌دا سه‌در وا ده‌ڵێت.
كوتله‌ی سه‌در كه زۆرترین كورسیی په‌رله‌مانی عێراقی به 73 كورسی هێناوه، به هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكی دیكه به‌نیازی پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانییه كه سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كه‌ی له پشكی پێكهاته‌ی شیعه‌یه.
له به‌رامبه‌ریشدا لایه‌نه شیعه‌كانی دیكه‌ی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كه نزیكی ئێرانن و كورسییه‌كانیان كه‌می كردوه، دژی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی سه‌درن و به‌شدارییان له یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی نوێ نه‌كرد.
ناوبه‌ناویش سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی گروپه چه‌كداره‌كانی شیعه په‌یامی توند بڵاوده‌كه‌نه‌وه و نوێترینی ئه‌و په‌یامه‌ش، ئه‌بوعه‌لی عه‌سكه‌ری، به‌رپرسی ئه‌منیی حزبوڵای عێراق بوو كه دوێنێ شه‌و رایگه‌یاند: "به‌پێی ئاماژه مه‌یدانی و هه‌ڵسه‌نگاندنه ئه‌منییه‌كان، رۆژانی سه‌خت بۆ عێراق به‌ڕێوه‌یه، رۆژانێك كه هه‌موان تیایدا دۆڕاو ده‌بن".
PM:08:14:11/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 5924
جار خوێنراوه‌ته‌وه