کۆریای باکوور موشەکێکی دیکەی تاقیکردەوە
وێنە؛ موشەکی جۆری بالیستیی کۆریای باکوور
وێستگەنیوز_
پاش ئەوەی ڕۆژی دووشەممە 10ی کانوونی دووەمی 2022، ئەنجومەنی ئاساییشی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بەشداری 6 وڵات کۆبووەوە و داوای وەستاندنی "کردەوەی درووستکردنی ناسەقامگیریی" لە کۆریای باکوور کرد، ئەمڕۆ جارێکی دیکە وڵاتەکە موشەکێکی دیکەی تاقیکردووەتەوە.
ئاژانسی هەواڵی ئەلجەزیرە ڕایگەیاند، "کۆریای باشوور و ژاپۆن دەڵێن، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 11ی کانوونی دووەمی 2022، جارێکی دیکە کۆریای باکوور موشەکێکی بالیستیی تاقیکردووەتەوە و بەرەو دەریای ڕۆژهەڵات هاویژراوە".
ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی ڕابردوو، پاش ئەوەی کۆریای باکوور ڕایگەیاند موشەکێکی جۆری "دەنگبڕ"یان تاقیکردووەتەوە، دوێنێ دووشەممە 10ی کانوونی دووەمی 2022 هەریەک لە وڵاتانی: ژاپۆن، ئەمریکا، فەڕەنسا، ئێرلەندا، بەڕیتانیا و ئەلبانیا، داوای ڕوونکردنەوەیان لە کۆریای باکوور کرد و گوتیان پێویستە لە "کردەی ئاژاوەگێڕانە" بوەستێت.
هەرچەندە نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری داوەتە کۆریای باکوور، بەڵام کۆریای باکوور بەردەوامە لە تاقیکردنەوەی چەکە ئەتۆمی و موشەکەکانی، تازەترینیشیان بەگوتەی میدیای فەرمیی کۆریای باکوور، جۆری "موشەکی دەنگبڕە".
PM:08:13:11/01/2022
ئهم بابهته 2448
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت