کازاخستان؛ هێزەکانی ڕووسیا دەکشێنەوە

‌وێنە؛ هێزەکانی ئاشتیپارێز لە کازاخستان

وێستگەنیوز_ 

پاش ئەوەی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر و لە سەروبەندی خۆپیشاندانەکانی کازاخستان، سەرۆکی وڵاتەکە داوای یارمەتی لە ڕووسیا و هێزەکانی ئاشتیپارێز کرد، ئەمڕۆ پاش کۆنترۆڵکردنی خۆپیشاندانەکان، هێزەکانی ئاشتیپارێز دەستیان بە کشانەوە لە وڵاتەکە کرد. 

لە هەواڵێکدا ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند، "سەرۆکی کازاخستان لە پەیوەندییەکی ڤیدیۆییدا لەگەڵ کۆبوونەوەی ناوەختی پەرلەمانی وڵاتەکەی باسی لەوە کرد کە لە ماوەی دوو ڕۆژدا هێزەکانی ڕووسیا دەکشێنەوە". 

جێی باسە، هاتنی هێزەکانی ڕووسیا بۆ یارمەتیدانی پۆلیسی وڵاتەکە دژی خۆپیشاندەرەکان، لە چوارچێوەی پێکەوەبوونیانە لە هێزەکانی ئاشتیپارێز، کە پێکهاتووە لە هەریەک لە وڵاتانی: ڕووسیا، کازاخستان، بێلاڕووس، ئەرمینیا، قیرغزستان، تاجیکستان. 

خۆپیشاندانەکانی کازاخستان لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی بوو لە وڵاتەکەدا و لە سەرەتایی ساڵی نوێوە دەستی پێکرد، بەڵام پاش کوشتنی 164 کەس، دوای زیاتر لە هەفتەیەک کۆنترۆڵکرا. 


PM:06:09:11/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 1964 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت